پۆمپیۆ: داعشمان لە سوریا و عیراق تێكشكاندوە

23/01/2019 جیهان

نەوا

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، رێكخراوی داعشیان لە سوریا و عیراق تێكشكاندوە.
پۆمپیۆ دوای بڕیاری سەرۆكی ئەمریكا بۆ بەشدارینەكردن و نەناردنی شاند بۆ لوتكەی داڤۆس بەبیانووی قەیرانی داخستنی حكومەتی فیدراڵی، لەرێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەشداری لە 49هەمین دیداری ئابووری جیهانیدا كرد.
لەمیانی وتەكانیدا، پۆمپیۆ زانیاری لەبارەی سەردانەكەی ئەمدواییەی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاشكراكرد و رایگەیاند، لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیماندا داعشیان لە سوریا و عیراق تێكشكاندوە. وتیشی "كاری زۆر زیاتر هەن بۆ جێبەجێكردنیان".
لەلایەكی دیكەوە پۆمپیۆ گەشبینی خۆی بەرانبەر پرسی یەمەن نیشان داو هاوكات حوسیەكانیشی بە جێبەجێنەكردنی رێككەوتنی ئاشتی واژۆكراوی كانونی یەكەمی رابردووی ستۆكهۆڵم تۆمەتبار كرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا كە ئەو لەو بڕوایەدایە هەندێك لە وڵاتانی كەنداو پێكەوە لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان دەگەنە چارەسەرێك بۆ دۆخی یەمەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group