نوێنەرانی ئەمریكا بە بڕیارێك ترامپ پابەند دەكەن بە مانەوە لە ناتۆ

23/01/2019 جیهان

 

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا بڕیاری لەسەر پڕۆژە یاسایەكدا كە تیایدا قەدەغەی دەكات ئەو وڵاتە لە هاوپەیمانێتی ناتۆ بكشێتەوە، ئەمەش وەكو هۆشداریەك بۆ ترامپ كە هەنگاوی لەوشێوەیە نەنێت.
زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كە ژمارەیان 357 كەس لە هەردوو پارتی كۆماری و دیموكراتەكان بوون پشتیوانیان لە بڕیارەكە كرد و تەنها 22 ئەندام كە هەموویان سەر بە كۆماریەكان بوون دژی وەستانەوە.
پێش دەنگدانەكە یاسادانەرانی دیموكراتەكان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتیان هەست بە نیگەرانی دەكەن سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی كە باس دەكرێن و گوایە ترامپ بە كەم سەیری هاوپەیمانێتی ناتۆ دەكات كە پێش 70 ساڵ دامەزراوە و ئەمەریكا و كەنەدا و هاوپەیمانانی ئەوروپی تێدایە.
هەفتەی ڕابردوو ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاماژەی بەوەدا سەرۆك ترامپ لە ساڵی 2018 دا چەند جارێك بە ڕاوێژكارەكانی وتووە دەیەوێت لە هاوپەیمانێتی ناتۆ بكشێتەوە.
ئەم پڕۆژە یاسایەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەنجومەنەكە پشتیوانی لە هاوپەیمانێتیەكە دەكات و تیایدا هاتووە كە نابێت ئەمەریكا هیچ پارەیەك خەرج بكات بۆ كشانەوە لە هاوپەیمانێتیەكە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group