نه‌وا
به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، سعودیه و ئیمارات چه‌كه ئه‌مریكییه‌كانیان به ئه‌لقاعیده فرۆشتووه.
راپۆرته‌كه به جۆرێكه، كه سعودیه و ئیمارات ئه‌و چه‌كانه‌ی له ئه‌مریكایان كڕیوه، له‌به‌رامبه‌ر وهلائیاندا، بهخشیویانهته ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌سته و تاقم له یه‌مه‌ن كه گرووپگه‌لی په‌یوه‌ندییدار به ئه‌لقاعیده‌یان له‌نێودایه.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی له به‌دواداچوونێكدا له یه‌مه‌ن، چۆته نێو نهێنییه‌كانه‌وه و له هه‌واڵێكی كه‌ناڵه‌كه‌دا كه تیایدا پشت به ژماره‌یه‌كی زۆر له وێنه و ڤیدیۆ به‌ستراوه، ئه‌وه ده‌بینرێت به‌شێك له چه‌ك و ئۆتۆمبیله ئه‌مریكییه‌كان به‌ده‌ست گرووپه رادیكاڵهكانهوهن و له كاتی پێكدادانه‌كاندا كه‌وتوونه‌ته ده‌ست چه‌كداره حووسییه‌كانی پشتیوانییكراو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
سه‌رچاوه لۆكاڵییه‌كان له لێدوانیاندا بۆ سی ئێن ئێن، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه "سعودیه و گرنگترین هاوبه‌شی له‌نێو هاوپه‌یمانییه‌كه‌دا كه ئیماراته، له یه‌مه‌ن چه‌ك و ئۆتۆمبیلی ئه‌مریكییان داوه‌ته خێڵ و گرووپه‌كان له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی وهلائیاندا".
به‌پێی مه‌رجه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)، فرۆشتنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ك و ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌مریكییانه به‌لایه‌نی سێیه‌م قه‌ده‌غه‌یه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه سعودیه و ئیمارات ئه‌م مه‌رجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پێشێلكردووه و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا له پێناو فرۆشتنی چه‌ك به‌و دوو وڵاته، چاوی له‌وه پۆشیوه كه یاساكانی پێشێل ده‌كرێن.
له‌و دیمه‌نه‌ی كه سی ئێن ئێن بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌بینرێت له فرۆشگایه‌كی جلوبه‌رگ له شاری ته‌عز، چه‌ك و ده‌مانچه‌ش ده‌فرۆشرێت.
په‌یامنێره‌كه كه له شێوه‌ی كڕیاردا سه‌ردانی فرۆشگاكه‌ی كردووه و مامه‌ڵه‌ی ئه‌و چه‌كانه ده‌كات كه هه‌ڵواسراون، پرسیاری چه‌كی ئه‌مریكی ده‌كات. فرۆشیاره‌كه‌ش ده‌ڵێت، چه‌كی ئه‌مریكی گرانه و به‌دواداچوونیشی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت ده‌توانرێت به‌تایبه‌ت بۆت بهێنم. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شاری تهغز كه به قه‌ڵای رێكخراوی ئه‌لقاعیده له دوورگه‌ی عه‌ره‌ب سه‌ربه قاعیده ناسراوه، ژماره‌یه‌كی زۆر زرێپۆشی جۆری MRAPی ئه‌مریكی كه به‌جێماوه، جێگای سه‌رنجه.
هاوكات له دیمه‌نه‌كاندا ده‌بینرێت، فه‌وجی ئه‌بو عه‌باسی سه‌ربه رێكخراوی ئه‌لقاعیده له دوورگه‌ی عه‌ره‌ب زرێپۆشی جۆری "Oshkosh M-ATV"یان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئه‌مریكا فرۆشتنیانی زۆر سنورداركردوه.
ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و چه‌كانه‌ی ساڵی 2015 هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی به‌پێشڕه‌ویی سعودیه بۆ هێزه‌كانی پشتیوانی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن له ئاسمانه‌وه به‌ریدایه‌وه و ئه‌نتی تانكی جۆری TOWی له‌نێودابوو، كه‌وتووه‌ته ده‌ستی رێكخراوی ئه‌لقاعیده له دوورگه‌ی عه‌ره‌ب.
له‌كاتێكدا به‌رپرسانی ناوچه‌كه رێگه‌یان به تیمی سی ئێن ئێن نه‌داوه له شوێنی به‌ردانه‌وه‌ی چه‌كه‌كان لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن، به‌رپرسانی ناوچه‌كه له لێدوانه‌كانیاندا بۆ كه‌ناڵه‌كه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یانكردووه، مووشه‌كی TOW به‌پاره به رێكخراوی ئه‌لقاعیده له دوورگه‌ی عه‌ره‌ب فرۆشراوه.