نه‌وا
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى ئاماده‌یى خۆى بۆ ده‌ستبه‌ردابوون له فیلیپ كۆتینهۆى به‌ڕازیلى ده‌ربڕى به‌و مه‌رجه‌ى گرێبه‌ستێكى باشى پێشكه‌ش بكرێت.
رۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئیداره‌ى یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه له‌گواستنه‌وه‌كانى داهاتودا ده‌ستبه‌ردارى یاریزانه به‌ڕازیلییه‌كه ببن، چونكه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ندین ده‌رفه‌تى دراوه‌تێ، به‌ڵام ئاستێكى باشى پێشكه‌ش نه‌كردوه.
ئیداره‌ى یانه‌كه ئاماده‌نین كۆتینهۆ بخه‌نه لیستى ئه‌و یاریزانانه‌ى ده‌فرۆشرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستێكى باشیان پێبگات و زۆرینه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌یان ده‌ستبكه‌وێته‌وه، كه پێى كڕدراوه و ده‌گاته 120 ملیۆن یورۆ، ئه‌وا ئاماده‌ن ده‌ستبه‌ردارى ببن.
یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه پێیوایه، ئه‌و یاریزانه‌یان ناتوانێت رۆڵى به‌رگری ببینێت، هه‌روه‌ها رۆڵى هێرشبردنیشى لاوازه و ئه‌و ئاسته پێشكه‌ش ناكات، كه لێى چاوه‌ڕوان ده‌كرا.
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ناچاره بۆ گرێبه‌سته‌كانى داهاتوى چه‌ند یاریزانێك بفرۆشێت به‌تایبه‌تى، كه ئێستا ته‌مه‌نى لیۆنێل مێسى ئه‌ستێره‌ى سه‌ره‌كى یانه‌كه رووی له هه‌ڵكشانه و ناچاره بیر له‌داهاتووى یانه‌كه‌دا دواى ئه‌و به‌هره‌مه‌نده بكاته‌وه.