نه‌وا
ماڵپه‌ڕێكی فه‌ره‌نسى ئاشكرایده‌كات، نه‌یمار دا سیلڤاى به‌ڕازیلى كۆتا رۆژه‌كانى له یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌سه‌رده‌بات و ئه‌گه‌رى هه‌یه رووبكاته خولى ئینگلیزى.
ماڵپه‌ڕی le10sportى فه‌ره‌نسى بڵاویكردوه‌ته‌وه، رۆژه‌كانى مانه‌وه‌ى نه‌یمار له یانه فه‌ره‌نسیه‌كه‌دا دیاریكراوه و وه‌رزى گواستنه‌وه‌ى داهاتوو چاره‌نوسى گرانترین یاریزانى جیهان یه‌كلایى ده‌بێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كه له ئه‌گه‌رى رۆیشتنی نه‌یمار له یانه پاریسیه‌كه رێگه‌یه‌كى دوور له خولى ئیسپانى ده‌گرێته‌به‌ر و ده‌چێته خولى ئینگلیزى.
ساڵى 2017 نه‌یمار داسیلڤاى به‌ڕازیلى به‌بڕى 222 ملیۆن یورۆ له‌یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانییه‌وه وه‌ك گرانبه‌هاترین گرێبه‌ستى مێژوو روویكرده یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى، ماوه‌یه‌كیشه ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه یاخود په‌یوه‌ندی به یانه‌ى ریاڵ مه‌دریده‌وه ده‌كات.