نه‌وا
به‌پێى راپۆرتێكى رادیۆی BBC، ئه‌و بهریتانیانهى بوون بهنێچیرى خۆشه‌ویستى له‌ساڵى 2018دا ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ییان تۆماركردوه و زۆرینه‌شیان ژنانن.
BBC له‌راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌و كه‌سانه‌ى بونه‌ته قوربانیى خۆشه‌ویستى و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، زۆرینه‌یان ژنانن و ژماره‌شیان له‌زیادبوندایه، به‌جۆرێك ته‌نها له‌ساڵى رابردودا له‌سه‌ر هه‌ر قوربانییه‌ك 11 هه‌زار و 145 پاوه‌ند كه‌وتوه.
به‌پێى زانیاریه‌كانى ده‌زگاى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى سه‌ربه هێزه‌كانى پۆلیس، قه‌باره‌ى ئه‌و زیانه‌ى به‌هۆى خۆشه‌ویستى ساخته‌وه رویداوه، 64 ملیۆن دۆلار بوه له ساڵى 2018دا.
فێڵبازه‌كان واى ده‌رده‌خه‌ن كه‌سى به‌رانبه‌ریان زۆر خۆش ده‌وێت و پێیانه‌وه پابه‌ندن، تا ئه‌وكاته‌ى هه‌موو شتێكیان ده‌ستده‌كه‌وێت، زۆرینه‌شیان له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه ئه‌نجام ده‌درێن له‌دیارترینیشیان داواكردنى ناردنى پاره، كۆكردنه‌وه‌ی زانیارى تایبه‌تییه، كه هاوكارییان ده‌كات له‌دزینى ناسنامه‌ى قوربانیه‌كه.
به‌پێى داتاكان ژماره‌ى ئه‌و سكاڵایانه‌ى ئاراسته‌ى ناوه‌ندى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى فێڵكردن كراون له‌ساڵى 2018دا، چوار هه‌زار و 555 سكاڵابون، رێژه‌ى ته‌مه‌نى قوربانیه‌كانیش 50 ساڵه و 63%یان ژنانن، هه‌روه‌ها زیانه‌كانى ژنان دووقاتى پیاوانه.