نه‌وا
گروپى هه‌وارى شانۆیى كه‌ركوك له فێستیڤاڵى دیدارى نێوده‌وڵه‌تى بۆ شانۆیى سه‌رشه‌قام، كه له‌شارى قه‌تارى تونس به‌ڕێوه‌چوو، میدالیای ئاڵتونییان به‌ده‌ستهێنا و یه‌كه‌مى فێستیڤاڵه‌كه بون.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدوڵڵا كاكى ئه‌ندامى گروپى هه‌وار به‌رادیۆ نه‌واى راگه‌یاند، گروپه‌كه به‌شانۆیى "بێ سنور" به‌شدارى كردووه، كه له‌ده‌رهێنانى "نه‌جات نه‌جم"ه‌و "هونه‌ر شه‌وقى، دارا عیزه‌دین، هه‌وار فارس و به‌ڵێن فارس" رۆڵیان تێدا بینیوه و عه‌بدوڵڵا كاكى میوزیكى بۆ داناوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، گروپى هه‌وار میدالیاى ئاڵتونى به‌ده‌ستهێناوه و لیبیا میدالیاى زیو و مه‌غریب میدالیاى برۆنز، به‌غداى پایته‌ختیش خه‌ڵاتى لیژنه‌ى داوه‌ری پێدرا.
فێستیڤاڵی شانۆیى سه‌رشه‌قام له رۆژانی 6 تا 10ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بوو، دواى فێستیڤاڵه‌كه‌ش دامه‌زراندنى یه‌كێتى عه‌ره‌بى بۆ شانۆیى سه‌رشه‌قام راگه‌یه‌نرا و له‌مانگى داهاتودا له‌شارى به‌غدا له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا بۆ شانۆیى سه‌رشه‌قام، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.