گەرمیان.. ئەو هاوڵاتیانە ئاگادار دەكرێنەوە كە زەویان بۆ دەرچووە

11/02/2019

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان ئەو هاووڵاتیانە ئاگادار دەكاتەوە كە بەفەرمانی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان زەویان بۆ دەرچووە، سەردانیان بكەن.
بەڕێوبەرایەتی شارەوانیەكانی گەرمیان رایگەیاندووە: "ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكەینەوە كە زەویان بۆ تەرخان كراوە بە پێی فەرمانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) بە ژمارەكانی (867) و (868) و (869) لە بەرواری (21 ی 2 ی 2018) كە تایبەتە بە (ڕاگیراوانی سیاسی و ڕزگار بووانی شاڵاوی ئەنفالەكان) كە تاوەكو ئێستا سەردانی ئەو شارەوانیەیان نەكردووە كە زەویان بۆ دەرچووە با سەردان بكەن بە مەبەستی وردبینی كردنی ناوەكانیان".
رونیشكراوەتەوە: ئەو هاوڵاتیانە لەگەڵ خۆیاندا كارتی زانیاری و پێناسی باری شارستانیان پێ بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group