نه‌وا
ئه‌كته‌رێكی گه‌نجی سنه‌یی بۆ رۆڵبینین له فیلمی "شه‌وێك كه مانگ كامڵ بوو" خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی له سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر مسۆگه‌ر كرد.
هه‌واڵی مێهری ئێرانی بڵاویكرده‌وه، هوته‌ن شه‌كیبا ئه‌كته‌ری گه‌نجی سنه‌یی له ڕێوڕه‌سمی كۆتایی سی و حه‌وته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی فه‌جر كه دووشه‌ممه 11-2-2019، له تاوه‌ری میلادی تاران به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵاتی سیمۆرغی بلوورینی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی بۆ ده‌ورگێران له فیلمی "شه‌وێك كه مانگ كامڵ بوو" مسۆگه‌ر كرد.
شه‌كیبا پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی وتی: "زۆر خۆشحاڵم ئه‌م خه‌ڵاته‌م پێ به‌خشرا و خۆشحاڵیشم رۆژ به رۆژ بنه‌ماڵه‌كه‌م گه‌وره‌تر ده‌بێت و زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێت، سه‌ره‌تا بنه‌ماڵه‌ی خۆم پاڵپشتم بوون و پاشان بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌تری شانۆ كه 16 ساڵ وانه‌ی لێ فێر بووم و بنه‌ماڵه‌ی "شه‌وێك كه مانگ كامڵ بوو" كه هه‌موو شه‌ونه‌خه‌ونیمان پێوه كێشا و بنه‌ماڵه‌ی سینه‌ما كه مۆڵه‌تی دامێ ببمه ئه‌ندامی".
وتیشی: "سوپاس و پێزانینم هه‌یه بۆ لیژنه‌ی داوه‌ران كه ئه‌و هه‌له‌یان ڕه‌خساند ناوم له په‌نای ناوی ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری گه‌وره‌دا بێت".