نه‌وا
پزیشكى دادوه‌رى هۆكارى مردنى یاریزانه ئه‌رجه‌نتینیه‌كه ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌دراوه، به‌هۆى برینداربوون له سه‌ر و كه‌مه‌ریدا گیانى له‌ده‌ستداوه.
دواى ئه‌وه‌ى ئیمانوێل سالا له‌رێگه‌یدا بۆ به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌وانێكدا له‌سه‌ر كه‌ناڵى ئینگلیزى ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ى كه گه‌شتى پێده‌كرد دیار نه‌ما و گه‌ڕان و پشكنینه‌كان به‌دوایدا ده‌ستیپێكرد، هه‌فته‌ى رابردوو ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو پاشماوه‌ى فڕۆكه‌كه‌دا دۆزرایه‌وه.
به‌پێى زانیاریه‌كان، پزیشكه‌كان له‌رێگه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌په‌نجه‌ى ته‌رمه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتوه یاریزانه ئه‌رجه‌نتینیه‌كه‌یه.
لاى خۆیشیه‌وه تۆڕى هه‌واڵى "گۆڵ" بڵاویكردووه‌ته‌وه، پزیشكانى دادوه‌رى ئاشكرایانكردوه، سالا به‌هۆى برینداربونی سه‌ر و كه‌له‌كه‌ی، گیانى له‌ده‌ستداوه.
جێى باسه، ته‌رمی یاریزانه ئه‌رجه‌نتینیه‌كه له‌ناو ده‌ریاى مانش دۆزرایه‌وه و بڕیاربوو له‌یانه‌ى "نانت" ى فه‌ره‌نسیه‌وه رووبكاته یانه‌ى "كاردیف سیتى" وێڵزی و له پریمه‌رلیگدا یاری بكات.