زیدان خەونی ریاڵا مەدرید بۆ گواستنەوەی هازارد لەباردەبات

13/02/2019 وەرزش

نوا


دوای ئەوەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی زەینەدین زێدانی فەرەنسی راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید دەستپێكردووە، خەریكە خەونی یانە ئیسپانییەكە بۆ گواستنەوەی ئیدن هازارد ئەستێرەی سەرەكی یانە ئینگلیزیەكە لەباردەچێت.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامە وەرزشیەكانی جیهان، دوای ئەوەی یانەی چێڵسی خەریكە هیواكانی بۆ سەركەوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی وەرزی داهاتوو لەباردەچێت، لەئێستادا هەوڵی گۆڕینی راهێنەرەكەی دەدات.
یانە لەندەنییەكە هەوڵەكانی بۆ بەدەستهێنانی زەینەدین زێدان دەستپێكردوە ئەوەش بۆ بەهێزكردنەوەی یانەكە هەروەها بە بەردێك دوو چۆلەكە دەكوژێت و لەو رێگەیەشەوە دەتوانێت ئیدن هازاردی بەلجیكی و ئەستێرەی سەرەكی یانەكە بهێڵێتەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانە، هازارد لەئێستادا نایەوێت لەیانەكەی بمێنێتەوەو رەتیدەكاتەوە گرێبەستەكەی نوێ‌ بكاتەوەو دەیەوێت رووبكاتە یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام بە چونی زیدان ئەگەری زۆرە بمێنێتەوە، چونكە ئارەزووی ئەوە دەكات لەژێر دەستی ئەو راهێنەرە یاری بكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group