ئەندامێكی پەرلەمانی سلۆڤینیا دوای ئەوەی لەفەیەكی لە خواردنگەیەك لە لیۆبیلیانای پایتەخت دزی، دەستی لە كاركێشایەوە.
داریج كراجیچ، ئەندامی پەرلەمانی سلۆڤینیا بە میدیاكانی وتووە، دوای ئەوەی لە خواردنگەیەك داوای لەفەی كردووە و داواكەی پشتگوێ خراوە، بڕیاریداوە لەفەیەك هەڵبگرێت و بیباتە دەرەوە بۆ ئەوەی ئاستی سیكیۆرێتی و پارێزراوی ئەو خواردنگەیە تاقیبكاتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكردووە، كەس هەستی بەو دزیە نەكردووە، بۆیە دوای كاتژمێرێك گەڕاوەتەوە و پارەی لەفەكەی داوە.
دزیەكەی ئەو پەرلەمانتارە كاتێك ئاشكرا بوو كە خۆی لە هۆڵی پەرلەمان باسی كردبوو، سەرەتا پەرلەمانتاران بەو قسەیەی پێكەنیبوون، بەڵام دواتر فراكسیۆنی حزبی دەسەڵاتدار بەتوندی دژی وەستابوونەوە و رایانگەیاندبوو، ئەو كارە جێگەی لێخۆشبوون نییە، هەر بۆیە كراجیچ دەستی لەكاركێشابوەوە.