یاریزانێكی هۆڵەندی لە یەك رۆژدا دوو منداڵی لە دوو ژنی جیاواز دەبێت

16/02/2019 وەرزش

نەوا
یاریزانێكی هۆڵەندی لە یەك رۆژدا دووجار لە دوو ژنی جیاواز دەبێتە باوك و دادگاش داوای لێكۆڵینەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەكات.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردوەتەوە، لۆرێنزۆ ئیبیسیلیۆ یاریزانی نێودەوڵەتی هۆڵەندی و یانەی "رێد ستار بەلەگراد"ی سڕبی لەیەك رۆژدا لە دوو ژنی جیاواز بووە بەخاوەنی كچ و كوڕێك و لێكۆڵینەوەكانیش لەوبارەیەوە دەستیانپێكردوە.
سەرەڕای ئەوەی تاقیكردنەوەی DNA سەلماندویەتی كە باوكی راستەقینەی هەردوو منداڵەكەیە، بەڵام دادوەر داوای لەیاریزانەكە كردووە تاقیكردنەوەی DNA ئەنجام بداتەوە بۆ سەلماندنی زیاتری باوكایەتی و تا 23ی ئەم مانگەی بۆ داناوە.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان، ئەو یاریزانە كە تەمەنی 27 ساڵە، لەگەڵ هەردوو ژنەكە بەناوەكانی ئانا باگاییڤا و داریا دانیلینا پەیوەندی هەبووەو ساڵی رابردوو هەردووكیان لە تەلەفزیۆنەكانی سڕبیاوە دەركەوتن و باسی پەیوەندیەكەیان لەگەڵ ئەو یاریزانە گەنجەدا كردوە.
جێی ئاماژەی لە رۆژی 17-2-2017 باگاییڤا كچێكی بووەو لەهەمان رۆژیشدا دانیلینا كوڕێكی بووە.
رونیشكراوەتەوە، یاریزانەكە دانی بەوەداناوە منداڵەكەی دانیلینا هی خۆیەتی، چونكە پەیوەندیەكەی لەگەڵ ئەو كچەدا بەئاشكرا بوە و لەئێستاشدا دایكی كچەكەی داوای هاوكاری دارایی لەیاریزانەكە دەكات و ئەویش ئامادەیە هاوكاری بكات، بەڵام تائێستا هیچ شتێكی پێشكەش نەكردوە.
تەئكیدیش كراوەتەوە، ئەگەر لۆرێنزۆ لەكاتی دیاریكراودا هیچ بەڵگەیەك پێشكەش نەكات، كە كچەكەی باگاییڤا هی ئەو نییە، ئەوا باوكایەتی خۆی دەسەلمێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group