زێدان سێ مەرجی هەیە بۆ چونە چێڵسی

18/02/2019 وەرزش

نەوا
زەینەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی سێ مەرجی بۆ بوونە راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی داوەتە ئیدارەی یانەكە و یەكێك لەوانەش مانەوەی ئیدن هازاردی بەلجیكی-یە.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان، زێدان بەئیدارەی یانەكەی وتوە، بەمەرجێك رازی دەبێت راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی بكات، كە گرێبەستەكەی هازارد نوێبكرێتەوە و گرێبەستێكی وای پێشكەش بكەن یاریزانەكەی پێ‌ بهێڵنەوە.
راهێنەرە فەرەنسیەكە داواشی كردووە زیاتر لە 200 ملیۆن پاوەندی بخرێتە بەردەست بۆ بەدەستهێنانی یاریزانی نوێ بۆ یانەكە، هەروەها لەگەڵ بەڕێوەبەری تۆپی پێی چڵسی رۆڵی سەرەكی هەبێت لەدیاریكردنی ئەو یاریزانانەی دەكڕدرێن.
لەئێستادا ماوریسیۆ ساری ئیتاڵی راهێنەری یانەی چێڵسییە و سەرەڕای ئەوەی لەسەرەتای ئەم وەرزە ئاستێكی باشی پێشكەشكرد، بەڵام لەئێستادا ئاستی یانەكە خراپە و چەندین دۆڕاندنی تۆماركردووە لەخراپترینیشیان 6 بەرامبەر 0 بەیانەی مانچستەر سیتی دۆڕاند.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group