نه‌وا
ئه‌و حه‌وت منداڵه‌ى له‌پارێزگاى دیاله به‌یه‌ك سك له‌دایكبون، له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراقى بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ئه‌و حه‌وت منداڵه‌ى له نه‌خۆشخانه‌ى به‌تول له‌پارێزگاى دیاله به‌یه‌ك سك له‌دایكبون، هه‌موویان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تائێستا به‌رپرسانى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌كه هۆكارى مردنی منداڵه‌كانیان بۆ رای گشتی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له‌حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌ندا رۆژى 11-2-2019 ژنێك له پارێزگاى دیاله حه‌وت منداڵی به‌یه‌ك سك بوو، كه شه‌شیان كچ بون و یه‌كێكیشیان كوڕ. ئه‌وه‌ش به یه‌كێك له ده‌گمه‌نترین حاڵه‌ته‌كان له عیراقدا داده‌نرێت.