لیژنەی نەزاهە: گەندەڵی بوەتە كلتور لە عیراقدا

19/02/2019 عێراق

نەوا

كازم سەیادی ئەندامی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، بێڕێزیەكی راستەقینە بەسەروەت و سامانی گەلەوە دەكرێت و گەندەڵی لەعیراقدا بوەتە كلتور.
سەیادی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی "بێڕێزیەكی زۆر بەسەروەت و سامانی گەلی عیراقەوە دەكرێت و تائێستاش گەل چاوەڕێی دابینكردنی سادەترین خزمەتگوزاریەكانە".
وتیشی "گەندەڵی بووەتە كلتور چ لەسەرئاستی سیاسی چ لەسەرئاستی بەڕێوەبەرەكان تا سادەترین فەرمانبەر، دەوڵەت بێدەسەڵاتە لەدابینكردنی خزمەتگوزاری ئەوەش بەهۆی گەندەڵی بەربڵاو لە وڵاتدا هاتوەتەئاراوە، چونكە ناتوانێت بەڕووی گەندەڵیدا بوەستێتەوە و حزبەكان سەروەت و سامانەكەیان دزی و گەلیان بەبرسێتی جێهێشت".
كازم سەیادی ئەندامی لیژنەی نەزاهە رونیشیكردوەتەوە، قۆناغی داهاتوو لێپرسینەوە لە وەزیری نەوت و سەرۆكی دیوانی وەقفی شیعی دەكرێت بۆ هەڵدانەوەی دۆسییەكانی گەندەڵی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group