ئەمریكا رەتیدەكاتەوە جموجۆڵی سەربازی لە عێراقدا هەبێت

پێش 4 هەفتە عێراق

 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ڕەتیكردەوە وڵاتەكەی هیچ جموجوڵێكی سەربازی لە عێراق هەبێت جەختیش دەكاتەوە، واشنتۆن تەنها سزاكانی سەر ئێران تونددەكاتەوە و بەدوای شەڕەوە نییە لەگەڵ ئەو وڵاتە.
جوی هود، ڕێكخەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ڕایگەیاندوە، بەڵگەی سەرلێشێواندنێكی میدیایی ئەنقەست هەیە، كە باس لە بوونی جموجوڵی سەربازی ئەمریكا و بڵاوكردنەوەی هەزاران سەرباز لە عێراق دەكات. وتیشی، ئەو وێنانەی لەسەر هێزەكانی ئەمریكا بڵاوكراونەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2006 و سەرجەم ئەو زانیاریانەشی لەو بارەوە بڵاودەكرێنەوە دورن لە راستیەوە.
سەبارەت بە ناكۆكییەكانی وڵاتەكەشی لەگەڵ ئێران، ئەو لێپرسراوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا جەختیكردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە هیچ شێوەیەك جەنگی ناوێت لەگەڵ ئێراندا و هەنگاو نانێت بۆ جەنگێك كە پێویستی پێی نییە، بەڵام پەنا دەبات بۆ سەپاندنی گەمارۆ ئابووری و فشارە دیپلۆماتییەكان.
ئاماژەی بەوەش كرد، هێزەكانی وڵاتەكەی بە هیچ شێوەیەك ئاسمانی عێراق بەكارناهێنێت بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی تر.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group