نه‌وا
قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ده‌ڵێت "به‌دورى نازانین ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستیان هه‌بێت له رفاندنى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى له كه‌ربه‌لا و سه‌ڵاحه‌دین".
خه‌زعه‌لى له‌تویتێكدا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى "به‌دوورى نازانین ئه‌مریكییه‌كان له‌پشت رفاندنى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نییه‌وه‌بن له‌پارێزگاكانى كه‌ربه‌لا و سه‌ڵاحه‌دین، چونكه رفاندنى هاووڵاتیان هاوكاته له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له سوریا و ته‌ركیزیشیان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش بۆ عیراق، ده‌ستیپێكردوه".
ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق پێیوایه، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت پاساو بدۆزێته‌وه بۆئه‌وه‌ى له عیراقدا بمێنێته‌وه.
له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردودا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له چه‌ندین ناوچه‌ى جیاجیادا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نییان له‌پارێَزگاكانى كه‌ربه‌لا و سه‌ڵاحه‌دین رفاند، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیش له‌پارێزگاى ئه‌نبار رفێنراون.