نه‌وا
وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ریتانیا نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى شه‌میمه بیگوم ئه‌و كچه گه‌نجه به‌ریتانییه كرد، كه له‌ماوه‌ى رابردوودا په‌یوه‌ندى به‌رێكخراوى داعشه‌وه كرد‌و تێیدا بڕیارى لێسه‌ندنه‌وه‌ى ره‌گه‌زنامه‌یان پێڕاگه‌یاندوه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ى "زه سه‌ن"ى به‌ریتانى، له‌نامه‌كه‌دا كه ئاراسته‌ى دایكى ئه‌و بوكه‌ی داعش كراوه، ئاماژه به‌وه‌دراوه، له‌سه‌ر بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، كچه‌كه له ره‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانى بێبه‌شكراوه.
لاى خۆیشیه‌وه ته‌نسیم ئاكونجى پارێزه‌رى ئه‌و خێزانه به‌هه‌مان رۆژنامه‌ى وتوه، خێزانه‌كه هه‌ست به‌بێهیوایى ده‌كه‌ن له‌و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و هه‌موو رێگه یاساییه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر بۆ تانه‌دان لێی.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ریتانیا بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان به‌ته‌واوه‌تى كه‌س له ره‌گه‌زنامه بێبه‌ش ناكه‌ن و شه‌میمه‌ش به‌ڕه‌گه‌ز به‌نگالییه، به‌ڵام به‌پێى زانیاریه‌كان ئه‌و بوكه‌ی داعش ته‌نها پاسپۆرتى به‌ریتانى پێیه.
شه‌میمه بیگوم پێش 4 ساڵ په‌یوه‌ندى كرد به‌ریزه‌كانى رێكخراوى داعشه‌وه‌و شوى به‌چه‌كدارێكى هۆڵه‌ندى ناو رێكخراوه‌كه كرد، دواى ده‌ستگیركردن و دواتر كوژرانى مێرده‌كه‌ى، به‌دووگیانى هه‌ڵات بۆ خێوه‌تگه‌ى په‌نابه‌ران له باكورى سوریا و له‌وێ منداڵێكى بوه.