نه‌وا
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ده‌ڵێت "هه‌ركاتێك پشكى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت له بودجه‌ی گشتی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه نێردرا، ئه‌وا به‌شى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌نێردرێت".
عه‌بدولمه‌هدى له پرێس كۆنفرانسی هه‌فتانه‌ى خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ناردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌بودجه وتى "هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك دامه‌زراوه‌كانى دیكه‌ی ده‌وڵه‌ته، هه‌ركاتێك پشكى دامه‌زراوه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه دابه‌شكرا، به‌شى هه‌رێمیش ده‌نێردرێت".
سه‌باره‌ت به‌بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وتى "ئه‌وه تایبه‌ته به‌وه‌زیرى داراییه‌وه و ئه‌و زانیارى زیاترى هه‌یه و ده‌توانن له‌و بپرسن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا فۆرمى خۆراك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و له‌برى خۆراك پاره‌كه‌ى دابه‌ش ده‌كرێت؟ عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، گۆڕینی بۆ پاره پشتگیرى هه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سیش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، چونكه ده‌ترسن له‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى باش دابه‌ش نه‌كرێت و دابه‌شكردنى مه‌واده خۆراكیه‌كان به‌باشتر ده‌زانن، به‌ڵام گۆڕینی بۆ پاره گفتوگۆى له‌سه‌ره و پێویستى به رێككه‌وتن و رێگا‌و رێسایهكى باش هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ى هێزه‌كانى عیراق و داواكاریه‌كان بۆ ده‌ركردنى ئه‌و هێزانه وتى "ژماره‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا هه‌فته‌یه‌ك بۆ هه‌فته‌یه‌ك ده‌گۆڕێت ناردنه‌وه و هاتن و گواستنه‌وه‌و پشوو هه‌یه، به‌ڵام به‌گشتى نزیكه‌ى 5 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریكى هه‌ن، بنكه‌ى سه‌ربازى بیانیمان نییه له عیراقدا و هه‌ر بنكه‌یه‌ك هه‌بێت، بنكه‌ى عیراقییه و ته‌نها بنكه‌ى سه‌ربازى باشیك هه‌یه، كه له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌یه و ئه‌وه كێشه‌یه‌كه له‌هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ توركیا چاره‌سه‌رى بكه‌ین، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بڕیاریدا ده‌بێت ئه‌و هێزانه له عیراق نه‌مێنن، ئه‌مریكیه‌كانیش خۆیان ده‌ڵێن بڕیارى له‌و جۆره بدرێت، خۆمان ده‌ڕۆین و نامێنینه‌وه، چونكه په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى باڵایه".