توركمانه‌كان: ناكۆكى نێوان پارتى و یه‌كێتى هۆكارى پاشه‌كشه‌ى بارودۆخى كه‌ركوكه‌

20/02/2019 عێراق

نه‌وا
عه‌لى موفتى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى حزبى توركمان ئیلى ده‌ڵێت "ناكۆكى نێوان یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان هۆكارى پاشه‌كشه‌ى بارودۆخى پارێزگاى كه‌ركوكه‌".
موفتى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تى "به‌گوێره‌ى دابه‌شكارى پۆسته‌كان، پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك مافى توركمانه‌كانه‌، به‌ڵام دابه‌شكردنى پۆست له‌ كه‌ركوك به‌پێى مافى هه‌ڵبژاردن ناكرێت و به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كانه‌".
وتیشى "خۆدزینه‌وه‌ى حزبه‌ كوردیه‌كان له‌ لێكتێگه‌یشتن بوه‌ته‌هۆى دروستبوونى ئاژاوه‌ له‌ئیداره‌ى كه‌ركوكدا، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ ئه‌وا چاره‌نوسى كه‌ركوك مه‌ترسیدار ده‌بێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیى حزبى توركمان ئیلى رونیكردوه‌ته‌وه‌، به‌ گوشاری نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى هه‌ڵبژاردنێكى ساخته‌ له‌پارێزگاى كه‌ركوكدا ئه‌نجامدرا، حزبه‌ كوردیه‌كانیش له‌ گفتوگۆ و دانیشتنى جدى بۆ دانانی به‌رنامه‌یه‌كى كار بۆ داهاتووى كه‌ركوك، راده‌كه‌ن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group