نه‌وا
ماڵپه‌ڕێكی ته‌كنه‌لۆژى هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده له چه‌ندین جۆر مۆبایلى ئایفۆندا ئاشكرا ده‌كات و به به‌كارهێنانى ده‌بێته‌هۆى له‌ناوبردنى مۆبایله‌كه‌ت.
ماڵپه‌ڕی "تێك ئیرز"ى ته‌كنه‌لۆژى بڵاویكردوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك هاكه‌رز و به‌كارهێنه‌رانى مۆبایلى ئایفۆن هه‌ڵه‌یه‌كیان له‌داخڵكردنى ده‌نگى چه‌ند جۆرێك مۆبایلدا دۆزیوه‌ته‌وه، كه به‌ته‌واوه‌تى سیستمى كارپێكردن "IOS"ى مۆبایله‌كانیان له‌كاركه‌وتوه و مۆبایله‌كه به‌ته‌واوه‌تى وه‌ك پارچه‌یه‌ك ئاسنى بێكه‌ڵكى لێدێت.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ر 5 جار وشه‌ى hyphen له‌دواى یه‌ك له سیستمى داخڵكردنى ده‌نگى مۆبایله‌كه‌یاندا دوباره بكه‌نه‌وه، ئه‌وا ده‌بێته‌هۆى له‌كاركه‌وتنى به‌ته‌واوه‌تى.
ئه‌و جۆره ئایفۆنانه‌ى ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌یه، ئایفۆنه‌كانى (6 ، 6s ، 8 ،x ، x max ) ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ڤێرژنى IOS ى 12.1 یان له‌سه‌ره.
لاى خۆیشیه‌وه كۆمپانیاى ئه‌پڵ داواى لێبوردنى له‌و هه‌ڵه‌یه كردوه و رونیكردوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ روودانى ئه‌و حاڵه‌ته‌دا، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن مۆبایله‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ره‌تاى ئیشپێكردن reset و سه‌رجه‌م داتاكانیان پارێزراو ده‌بێت، به‌ڵێنیشى داوه پێش ده‌ركردنى سیستمى IOS13 ڤێرژنێكى تر‌ى IOS12 ده‌ربكات و تێیدا ئه‌و هه‌ڵه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.