نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە

20/02/2019 جیهان

نەوا

بەهۆی گەشبینیەكان لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانوستانی بازرگانی نێوان ئەمریكا و چین، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەردەوامە لە بەرزبونەوە و هەر بەرمیلێكی لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
رۆژی سێشەممە كۆشكی سپی رایگەیاند، بەمنزیكانە شاندێكی چین سەردانی واشنتۆن دەكات و گەڕێكی دیكەی دانوستانی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵاتدا سازدەكرێت.
هەورەها بەردەوامی بەرزبونەوەی نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا دەگەڕێتەوە بۆ پێشبینیەكان لەبارەی كەمبونەوەی خستنەڕوی نەوتی زیاتر بۆ بازاڕەكان لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا، هەروەك دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان لە وڵاتانی هەناردەكاریش لە رێكخراوی ئۆپێك، هۆكارێكی دیكەیە.
بەهەمانشێوە نرخی خاوی ئەمریكاش لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوەبینی و هەر بەرمیلێكی بە 56 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group