پۆتن: دەتوانین ناوەندەكانی بڕیار لە واشنتۆن بكەینە ئامانج

20/02/2019 جیهان

 

سەرۆكی روسیا هۆشداری توند دەداتە ئەمریكا و دەڵێت، لەئەگەری جێگیركردنی موشەكی ئەیتۆمی مەودا مامناوەند لە ئەوروپا، ناوەندەكانی بڕیار لە واشنتۆن لە بەرامبەر موشەكەكانی مۆسكۆ پارێزراو نابن.
لە میانی وتارێكدا ڤیلادمیر پۆتن، سەرۆكی روسیا رایگەیاند: ئەگەر پلانی ئەمریكا بۆ جێگیركردنی موشەكی مەودامامناوەندی ئەتۆمی لە ئەوروپا بكەوێتە بواری جێبەجێ كردنەوە، نەك هەر ئەو وڵاتانەی موشەكەكانیان تێدا جێگیركراوە، بەڵكوو ناوەندەكانی بڕیار لە واشنتۆنیش لەبەردەم موشەكەكانمان پارێزراو نابن.
پۆتن جەختیشی كردەوە، روسیا بەدوای هەڵگیرسانی شەڕەوە نییە، بۆیەش دوای كشانەوەی ئەمریكالە پەیماننامەی راگرتنی پەرەپێدانی موشەكی مەودامامناوەندی ئەتۆمی، هیچ هەنگاوێكیان بۆ پەرەپێدان بەو موشەكانە نەناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group