بەدواداچوون لەبارەی تێبینییەكانی مامۆستایان دەكرێت

20/02/2019

نەوا-كاروان مەحمود


دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لەبارەی تێبینی و ناڕەزایەتیەكانی مامۆستایان لە سەر پڕكردنەوەی فۆڕمی "رەفتاری وەزیفی" لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆدەبێتەوەو سەرۆكی دەستەكەش دەڵێت: "ئەگەر هەڵەیەك هەبێت چارەسەری دەكەین".
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان بە رادیۆ نەوای راگەیاند، رۆژی پێنج شەممە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆدەبینەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن و گوێگرتن لەو تێبینیانەی لەلایەن مامۆستایانەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكە كراوە تایبەت بە پڕكردنەوەی "رەفتاری وەزیفی" فەرمانبەران.
وتیشی: "ئەگەر ناڕەزایەتییەك هەیەو قابیلی گۆڕانكاری بێت بەپێی یاسا كاری لەسەر دەكەین و هەوڵی گۆڕانكاری دەدەین، بەڵام دەستەی دەستپاكی لەچوارچێوەی یاسا كاردەكات و رونكردنەوەش لەبارەی ئەو خاڵانە دەدەین كە لە رەفتاری وەزیفی فەرمانبەران هاتووە". 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group