یەكێتی داوای پۆستی سەرۆكی هەرێم دەكات

20/02/2019

 

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت، "بۆچونێك لەنێو یەكێتیی‌ دروستبوە كە پۆستی‌ سەرۆكی‌ هەرێم لەبری‌ سەرۆكی‌ پەرلەمانی كوردستان وەربگرێت".
سیروان كوێخا نەجم ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی‌ لە لێدوانێكدا بۆسایتی ئێس ئێن ئێن ڕایگەیاندوە، "كۆبونەوەكەی‌ رۆژی چوارشەممە شاری‌ سلێمانی‌ تایبەتبوو بەپەیامێكی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یەكێتی‌ بۆكادیرو ئەندامانمان كە باس لەبابەتی‌ وەرگرتنی‌ پۆست لەكابینەی‌ حكومەتدا ناكرێت، هەروەها باس لەو پەلە پەلەی‌ پارتیش دەكەین بۆ پەرلەمان".
وتیشی‌:"لەئێستادا پارتی‌ سەرۆكی‌ پەرلەمانی‌ هەڵبژاردوە، بۆیە بۆچونێك لەنێو یەكێتیدا هەیە كە پۆستی‌ سەرۆكی‌ پەرلەمان وەرنەگرێت و لەبری پۆستی‌ سەرۆكی‌ پەرلەمان، پۆستی‌ سەرۆكی‌ هەرێم وەربگرێت".
بەوتەی‌ ئەو سەركردایەتیەی‌ یەكێتیی، "یەكێكی‌ دیكە لەبۆچونەكان ئەوەیە، یەكێتیی‌ هەر بەشداری كابینەی‌ نۆیەمی‌ حكومەتی‌ هەرێم نەكات، هەرچەندە ئەو پێشنیازانە تائێستا بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە نەدراوە".
جێی باسە پێشتریش لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی رایگەیاندبوو، "چونكە ئێستا بەبێ یەكێتی پەرلەمان سەرۆكایەتی هەڵبژاردوەو قۆناغێكی تازەیەو قسەی ئێمەش جیاواز دەبێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group