بەپێی نوسراوێكی هاتوچۆی هەرێم هەر ئۆتۆمبێلێكی تابلۆ كاتی لەماوەی 60 ڕۆژدا ساڵانە و تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی نەگۆرێت بۆ هەمیشەیی بە بڕی یەك ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم لە نووسراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە كۆمپانیاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەسەر گرێبەستەكانیان بنوسرێت" دەبێت لە دوای واژۆكردنی ئەم گرێبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بكرێت بە مەبەستی تۆماركردنی، ئەگەر لە ماوەی 60 ڕۆژدا ساڵانە و تابلۆ وەرنەگیرێت بە بڕی یەك ملیۆن دینار سزا دەدرێت."
پێشتر لە گرێبەستی كۆمپانیاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا تەنها دەنوسرا "تەنها بۆ ماوەی 60 ڕۆژ كار بەم گرێبەست دەكرێت".