دارایی دەست بە وەرگرتنەوەی قەرزەكان دەكاتەوە

20/02/2019

 

وەزیری‌ دارایی و ئابووری‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بڕیاری‌ دا دەست بكرێت بەوەرگرتنەوی قەرزی بازرگانی و ماوەیەكیشی‌ بۆ دیاری‌ كرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بە نووسراوی ژمارە (1326) كە لە رێكەوتی 2019/2/17 دەرچوە و  ئیمزای‌ رێباز حەملان وەزیری دارایی لە سەرو، بڕیاری دا لە رۆژی چوار شەممە 20ی‌ شوباتەوە دەست بكرێت بەوەرگرتنەوی قەرزی بازرگانی.
بەگوێرەی‌ نووسراوەكە دەبێت لەماوەی شەش مانگدا قەرزەكان بگەڕێندرێتەوە.
بەپێی بڕیارەكە، هەر هاوڵاتیەك ئەم قەرزەی كردووە لەو ماوەیەدا نەیگەڕێنێتەوە، ئەوا رێكاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.
حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 750 ملیار دیناری وەك قەرز بە بازرگانان داوە، بەڵام تائێستا قەرزەكان بۆ حكومەت نەگەڕێندراونەتەوه.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group