نه‌وا-لاڤه كورده
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت، كوڕێكی ونبوی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دوای 31 ساڵ له‌لایه‌ن خێزانێكی پارێزگاكه‌وه ناسراوه‌ته‌وه.
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان ئاشنابوین به زانیاری له‌سه‌ر منداڵێكی تری ونبوی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئێمه داوامانكرد رێكاره یاساییه‌كان بگرینه‌به‌ر تا وه‌ك رابردو نه‌كه‌وینه هه‌ڵه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له مانگی 11ی ساڵی رابردوو سه‌ردانی ئێرانمان كرد و چوینه لای نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌و وڵاته، به‌ڵگه یاساییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و عیراق و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له تارانه‌وه په‌سند كران و سمپڵی ئه‌و كوڕه وه‌رگیرا".
وتیشی "خێزانێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی ئه‌و كوڕه‌یان ناسییه‌وه و دایكی خۆی پێنه‌گیرا، بۆیه سه‌ردانی ئێرانی كرد و سمپڵی لێوه‌رگیرا و خۆشبه‌ختانه له‌ئه‌نجامدا منداڵی ئه‌و خێزانه ده‌رچوو".
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه راشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) له شاری تاران وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگهێشتی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران، نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و خێزانی مناڵه‌كه‌ی كردووه به‌مه‌به‌ستی سازدانی مه‌راسیمێك و ناساندنی ئه‌و منداڵه ونبوه.