نه‌وا
پۆلیسی راپه‌ڕین له كافتریاكانی قه‌ڵادزێ ژماره‌یه‌ك مێردمنداڵ ده‌ستگیر ده‌كات و دوای ئازادكردنیان، كه‌سوكاریان ئاگادارده‌كاته‌وه.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه، شه‌وی 20-2-2019 مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی بۆ كافتریاكانی ناوشار ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ك مێرد منداڵ ده‌ستگیركران، كه به‌هۆی نه‌گونجانی ته‌مه‌نیان له كافتریاكاندا بوون.
پاش رێنماییكردنیان و پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه پێیان، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی جارێكی تر سه‌ردانی كافتریاكان نه‌كه‌نه‌وه، كه‌سوكاریان لێ ئاگاداركرایه‌وه و دواتریش ئازادكران.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا خاوه‌نی ئه‌و كافتریایانه بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین كراون به‌مه‌به‌ستی پێدانی رێنمایی و پابه‌ندبوون به یاساوه تا رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ كه‌سێك كه ته‌مه‌نی له‌خوار 18 ساڵانه‌وه بوو، بچێته كافتریاكان و ژماره‌یه‌ك چه‌قۆ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا.