نه‌وا
عوده‌ى عه‌واد ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "172 پاڵاوگه له باكورى عیراق داخراون، چونكه به‌رهه‌مه‌كانیان به‌پێى كوالیتى عیراقى نه‌بوون و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئاشكراكردنى گه‌نده‌ڵكاران به‌رده‌وامه".
عوده‌ى عه‌واد له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، گرنگترین كارى په‌رله‌مانتارى چاودێریكردن و ئاشكراكردنى گه‌نده‌ڵییه له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى ده‌وڵه‌تدا، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیان دابوو بۆ ئاشكراكردنیان و راپێچكردنیان به دادگا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا توانیویانه 172 پاڵاوگه‌ى نایاسایى دابخه‌ن.
وتیشى "ئه‌و پاڵاوگایانه له باكورى عیراق داخراون و هه‌نگاوى یه‌كه‌مى سه‌ركه‌وتنه‌كانمانه به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى و گه‌نده‌ڵكاراندا، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌بوو دزینى نه‌وتى باكورمان ئاشكراكرد و به‌رهه‌مى ئه‌و پاڵاوگانه له‌گه‌لأ كوالیتى عیراقی‌دا نه‌ده‌گونجان".
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه رونیشیكردوه‌ته‌وه، ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى له‌چوارچێوه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌كاندا بون ئاشكرایانكردون و هه‌وڵ و گه‌ڕانه‌كانیش بۆ ئاشكراكردنى گه‌نده‌ڵكاران به‌رده‌وامه و له‌سه‌ره‌تادایه.