كەشناسی: رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت

پێش 1 هەفتە
نەوا
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم ئاشكرایدەكات، لە درەنگانی شەو رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و  ئەگەری بەفربارین هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەكان. 
پەیجی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئێستا باران بارین بەردەوامی هەیە لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێم، پێشبینی دەكرێت لە درەنگانی شەو رێژەكەی زیاتر بێت بە تایبەتی لە پارێزگای هەولێرو كەركوك و دەوروبەری لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنووریەكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرەبەیانی رۆژی هەینی بەهۆی لاوازبوونی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆكە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كات و شوێنی جیا جیا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group