سەرۆكوەزیرانی عیراق سەردانی سعودیە دەكات

پێش 1 هەفتە عێراق
نەوا
عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عیراق، بە مەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان و واژووكردنی ژمارەیەك رێككەوتن لە بوارەكانی بازرگانی و وەبەرهێنان سەردانی سعودیە دەكات.
لە راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكایەتی وەزیرانی عێراقدا، ئاماژە بەوەكراوە كە ماجد قەسەبی وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانی سعودیە، و شاندی یاوەری لەگەڵ عەبدولمەهدی كۆبوونەتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا شاندی سعودیە خوازیاربوون كە پەیوەندییەكانیان بەرەوپێشبەرن و لە لایەن خۆیەوە عەبدولمەهدی رایگەیاندووە، "بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سعودیە و سیاسەتی كرانەوە بەڕووی دراوسێیەكاندا بۆ ئێمە گرنگییەكی ستراتیجی هەیە".
سەرۆك وەزیرانی عیراق هەروەها راشیگەیاندووە، سەردانی سعودیە دەكات بە ئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ژمارەیەك رێككەوتنی گرنگ ئەنجام دەدات.
لای خۆیەوە ماجد قەسەبی باسی لە گرنگی رێككەوتنی هاوبەش كرد كە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات، هەروەها گەشەپێدان، سەقامگیری و ئاسایشی عێراقدان.
وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانی سعودیە، ئامادەیی وڵاتەكەشی دەربڕیوە بۆ ئەوەی رۆڵ ببینێت لە سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوە عیراق و پشتگیریكردنی لە بوارەكانی ئابووری، نەوت و كارەبادا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group