نه‌وا
لیژنه‌ى باڵاى پرۆژه‌كان و شوێنه‌وارى قه‌ته‌رى بڵاویكرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى ئیجابى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زیادكردنى ژماره‌ى وڵاته به‌شدرابووه‌كانى مۆندیالدا ده‌كه‌ن له 32وه‌وه بۆ 48 هه‌ڵبژارده و دیراسه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن وڵاتانى دیكه له‌میوانداریكردنى مۆندیالى 2022دا به‌شداریپێبكه‌ن.
لیژنه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌وكاته‌وه‌ى له مۆندیالى 2018ى روسیاوه پرۆژه‌ى زیادكردنى هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانى جامى جیهانى پێشنیاركراوه، به‌شێوه‌یه‌كى ئیجابى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیاره‌دا ده‌كه‌ن و ئاماده‌كاریه‌كان بۆ گوێگرتن له‌بۆچوونى لایه‌نه‌كان ده‌ستیپێكردوه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، له‌سه‌رجه‌م گفتوگۆكانى یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، قه‌ته‌ر به‌شدرابوه و ته‌ئكیدیش ده‌كه‌نه‌وه پابه‌ندن به‌وه‌ى پاڵه‌وانێتیه‌كه نوێنه‌رى سه‌رجه‌م گه‌لانى ناوچه‌كه‌ى تێدا بێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو لایه‌كه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا، لیژنه‌ى باڵاى پرۆژه‌كان و شوێنه‌وارى قه‌ته‌رى دوپاتیكردوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ فیفا به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بیرۆكه‌ى مۆندیالى فراوان و هه‌ر بڕیارێك له‌و باره‌یه‌وه بدرێت له‌رێگه‌ى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولاوه ده‌بێت، چونكه میواندارێتى پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماده‌ن دیراسه‌ى به‌شداریپێكردنى وڵاتانى دیكه بكه‌ن بۆ میوانداریی یارییه‌كانی مۆندیال.