نه‌وا
جه‌نه‌راڵ جۆزێف دانفۆرد سه‌رۆكى ئه‌ركانى هاوبه‌شى ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئه‌و زانیارییه‌ى بڵاوده‌كرێته‌وه گوایه ئه‌مریكا نیازى هه‌یه نزیكه‌ى هه‌زار سه‌رباز له سوریادا بهێڵێته‌وه، راست نییه.
دانفۆرد له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ئه‌و پلانه‌ى پێشتر راگه‌یه‌ندرا بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له سوریا هیچ گۆڕانكاریه‌كى تێدا نه‌كراوه و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان.
ده‌شڵێت "به‌رده‌وامین له كاركردن و دانانى پلانى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئه‌منى به‌درێژایى سنوره‌كانى ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ سوریا، تا ئه‌مڕۆش كاره‌كان به‌رهه‌مدار بوون و چه‌ند بۆچوونێكمان هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه، كه له‌رۆژانى داهاتودا راده‌گه‌یه‌نرێن".
جێی ئاماژه‌یه، رۆژنامه‌ى "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" له‌زارى به‌رپرسانى ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكرده‌وه، كه سوپا پلانى ئه‌وه داده‌نێت هه‌زار سه‌رباز له سوریادا بهێڵێته‌وه بۆئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامى هاریكارى هێزه كوردییه‌كان بكه‌ن.