نه‌وا
موختار موسه‌وى په‌رله‌مانتارى به‌ره‌ى توركمانى هۆشداری له‌پێشێلكردنى مافى توركمانه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت، رێوشوێنى تر ده‌گرنه‌به‌ر و یاساى پاراستنى مافى توركمانه‌كان چالاك ده‌كه‌نه‌وه.
موسه‌وى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى، پرۆژه‌یاساى پاراستنى مافى توركمانه‌كان له‌خوله‌كانى تر‌ى په‌رله‌ماندا پێشنیاركرا، به‌ڵام به‌هۆى ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه خرایه لاوه.
وتیشى "له‌م خوله‌دا سه‌رله‌نوێ ئه‌و پرۆژه یاسایه چالاك ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى مافه‌كانمان له‌حكومه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره په‌راوێزخراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌رده‌وام بن له‌پێشێلكردنى مافه‌كانمان، ئه‌وا به‌پێى یاسا و ده‌ستور بۆ پاراستنى مافه‌كانمان رێوشوێنى تر ده‌گرینه‌به‌ر.