توركیاو ئێران هێرشیان كردووەتە سەر پەكەكە؟

18/03/2019

نەوا-كاروان مەحمود


وتەبێژی كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" دەنگۆی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەلایەن توركیاو ئێرانەوە بۆ سەر پەكەكە رەتدەكاتەوەو دەشڵێت: "هێزەكانمان لە ئامادەباشیدان". 
سەرحەد وارتۆ وتەبێژی كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" بە رادیۆ نەوای راگەیاند، تائێستا هیچ هێرشێكی هاوبەش لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای توركیاوە بۆ سەر پەكەكە ئەنجامنەدراوە، بەڵام هێزەكانمان لە گۆڕەپانێكی فراوان سەنگەریان گرتووەو لە ئامادەباشیدان بۆ روبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێك بكرێتە سەریان.
ئەوەشی وت: "بێگومان لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر پەكەكە لەلایەن ئێران و توكیاوە زیانی زۆر بە هاووڵاتیانی مەدەنی دەگات لەو ناوچانەی هێرشی دەكرێتە سەر"، جەختیلەوەشكردەوە، تاوەكو ئێستا هیچ زانیارییەكی دروست نییە لەبارەی ئەنجامدانی ئەو هێرشە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group