وردەكاری هاوكارییەكانی پنتاگۆن بۆ شەڕڤانان ئاشكرا دەكرێت

19/03/2019 جیهان

 

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بە نیازە بە بڕی زياتر لە 300 ملیۆن دۆلار هاوكاری سەربازی پێشكەش بە شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بكات، كە خۆی لە مەشق و راهێنان، پڕچەك كردن و ناردنی كەرستەی سەربازی دەبینێتەوە.
لە بەڵگەنامەكانی بوودجەی ئەمریكادا لەبارەی سووریاوە ئاماژە بەوە دراوە، بە بەهای 173 ملیۆن دۆلار بۆ مەشق و راهێنانەكان و هاوكاریی چەك بۆ هەسەدە خەرج دەكرێت.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە، 38 ملیۆن بۆ هاوكاریی لۆجستی، 48 ملیۆن بۆ نۆژەنكردنەوەی ژێرخان و 32 ملیۆن دۆلاریش بۆ درێژەی ئۆپەراسیۆنەكان تەرخانكراوە.
لەنێو لیستی ئەو چەكانە كە دەكڕدرێن، سێ هەزار چەكی جۆری كڵاشینكۆف AK-47 بەدی دەكرێت. لەگەڵ ئەوەشدا بە بەهای 10 ملیۆن دۆلار تەقەمەنی و پێداویستیی سەربازیی دیكە دەكڕدرێت.
لە لایەكی دیكەشەوە بە بەهای 173 ملیۆن دۆلار زرێپۆشی سەربازی و بلدۆزەر و ئامێری دیكە دەكڕدرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group