سەركردەكانی یەكێتیی ئەورووپا لەسەر برێكسیت كۆدەبنەوە

20/03/2019 جیهان

رۆژی پێنجشەممە، سەركردەی 28 وڵاتی ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپا لەبارەی چونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتیەكە كە بە برێكسیت ناسراوە، كۆدەبنەوە.
لووتكەی یەكێتییەكە 21 و 22ی ئادار لە بڕۆكسلی پایتەختی بەلجیكا بەڕێوەدەچێت و سەرۆك و سەرۆكوەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتییەكەدا بەشداردەبن.
بەپێی بەرنامەی لووتكەكە، كارنامەی سەرەكیی برێكسیت دەبێت، هاوكات پەیوەندییەكان لەگەڵ چین، پێشهاتە ئابوورییەكان، گۆڕانكاریی كەشوهەوا و هەواڵە بێ بنەما و نادروستەكانیش لە لووتكەكەدا تاوتوێ دەكرێن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group