"هیچ بڕە پارەیەك بەسەر بەڵێندەراندا دابەشنەكراوە"

21/03/2019

نەوا-كاروان مەحمود
وتەبێژی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان رەتیدەكاتەوە هیچ بڕە پارەیەك بەسەر بەڵێندەراندا دابەشكرابێت و دەڵێت "چاوەڕوانی گەیشتنی پارەكە دەكەین بۆ وەزارەتی دارایی". 
میران كامل وتەبێژی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان بە رادیۆ نەوای راگەیاند، پارەی مانگی 12ی ساڵی رابردوی بەڵێندەران دابەشكراوە، بەڵام ئەو 100 ملیۆن دۆلارەی باسكرا گوایە بۆ بەڵێندەران خەرجدەكرێت، تائێستا كۆبونەوەی لەسەر نەكراوە و چۆنێتی دابەشكردنی ئاشكرا نەكراوە.
میران كامل وتیشی "وەكو بەڵێندەران چاوەڕوانی گەیشتنی پارەكە دەكەین بە وەزارەتی دارایی، دواتر كۆبونەوەیەك لەلایەن وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان و بەڵێندەران رێكدەخرێت بۆ چۆنێتی دابەشكردنی و بۆ ئەوەش چاوەڕواندەكرێت لەدوای كۆتاییهاتنی پشووەكانی نەورۆزەوە كۆبونەوەكە ئەنجامبدرێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group