گۆڕان: پێویستە لایەنی كەمتەرخەم لە رووداوەكەی موسڵ سزابدرێت

22/03/2019 عێراق

 

فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خەمباری خۆی بەهۆی روداوی نقومبونی یەختەكەی موسڵەوە رادەگەیەنێت و داوا دەكات لێكۆڵینەوە لە روداوەكە بكرێت و لایەنی كەمتەرخەم سزا بدرێت. 
لەبەیاننامەیەكدا فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات كە لێكۆڵینەوەی ورد لە روداوی نقومبونی یەختەكەی موسڵ بكرێت و هەروەها هەمو ئەوانەی كەمتەرخەمن لەروداوەكەدا بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەندرێن بۆ ئەوەی حاڵەتی لەو شێوەیە دوبارە نەبێتەوە.
فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردوە، لەگەڵ راگەیاندنی حاڵەتی ماتەمینی گشتیدان لەعێراقدا و هەروەها هاوخەمی خۆیشیان بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دوپاتدەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group