نەوا
دوای ئەوەی بەهۆی خراپی كەشوهەواوە ئاسمانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی داخرا، ئەمڕۆ دووبارە دەست بە گەشتەكان دەكرێتەوە.
شەوی رابردوو بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی لێزمە بارانەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتۆتەوە و لەبەر سەلامەتی گەشتیاران، لە كاتژمێر 12:00ی شەوی رابردو تا كاتژمێر 9:00ی ئەم بەیانییە ئاسمانی فڕۆكەخانەكە داخراوە.
هاوكات بەپێی ئەو خشتەیەی فڕۆكەخانە لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، لە كاتژمێر 10:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆوە گەشتەكان دەستپێدەكەنەوە.