نه‌وا
له چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا، لیڤه‌رپوڵ و تۆتنهام له یاریگای خۆیاندا براوه‌بون، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنیان بۆ نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه مسۆگه‌ر نه‌كردوه. ئه‌مشه‌ویش دوو یاری پڕتاموچێژ به‌ڕێوه‌ده‌چن.
شه‌وی رابردو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌نێو یاریگای خۆیدا توانی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵامی نابی كیتا و رۆبرتۆ فێرمینۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالیدا به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌ڕێی یاری گه‌ڕانه‌وه بكات تا گه‌یشتن به نیوه‌ی كۆتایی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
هه‌ر شه‌وی رابردو، یانه‌ی تۆتنهام میوانداری مانچسته‌ر سیتی كرد و له یارییه‌كی پڕ ململانێدا، تۆتنهام به تاكه گۆڵێكی هیونگ مین سون سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد.
له‌باره‌ی یارییه‌كه‌شه‌وه، پوچیتینۆ راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام وتی "یاری گه‌ڕانه‌وه قورس و زه‌حمه‌ته، پێموایه مانچسته‌ر سیتی پاڵێوراوه بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ نیوه‌ی كۆتایی چامپیۆنزلیگ".
هه‌ر له چوارچێوه‌ی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10 به‌كاتی كوردستان دوو یاری پڕتاموچێژ له‌نێوان مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی و به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی، هه‌روه‌ها ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی و یوڤانتۆسی ئیتاڵی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.