بۆیەكەم جار وێنەی كونەڕەشەكە بڵاوكرایەوە

10/04/2019 هەمەڕەنگ

 

گەردونناسان بۆ یەكەم جار وێنەی كونەڕەشەكەیان گرتووە و بڵاویان كردۆتەوە.
بەپێی زانیاری گەردونناسان ، ئەو كونەڕەشە دەكەوێتە كاكێشانێكی دورەدەست و تیرەكەی 40 ملیار كیلۆمەترە، واتە قەبارەكەی 3 ملیۆن هێندەی قەبارەی زەویە.
زانایانی بواری گەردونناسی، نازناوی "زەبەلاح"یان بۆ ئەو كونەڕەشە داناوە.
مەودای نێوان كونەڕەشەكە و زەوی 500 ملیۆن ترلیۆن كیلۆمەترە و بۆیە وێنەگرتنەكەی لە رێگەی تۆڕێكی پێكهاتوو لە 8 روانگە لەسەر تاسەری جیهانەوە ئەنجامدراوە.

 



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group