كلۆپ: یەك هۆكار ناچارمان دەكات پرێمەرلیگ ببەینەوە

13/04/2019 وەرزش

نەوا
یۆرگن كلۆپ راهێنەری یانەی لیچەرپوڵی ئینگلیزی رەتیدەكاتەوە دۆڕاندنی پێنج ساڵ لەمەوبەریان بەرانبەر چێڵسی هۆكار بێت بۆئەوەی یاریزانان بیانەوێت نازناوی خولی نایابی ئینگلتەرا ببەنەوە، بەڵكو پەیوەندی بە دۆڕاندنێكەوە هەیە، كە بیریان ناچێتەوە.
رۆژی یەكشەممە لە هەفتەی 34ی پریمەرلیگدا، لیڤەرپوڵ روبەڕوی چێڵسی دەبێتەوە، كە لە مانگی نیسانی ساڵی 2014دا بەریەك كەوتن و بلوزی لەندەنی بە دوو گۆڵی بێوەڵام سەركەوتنی بەدەستهێنا و لیڤەرپوڵی لەنازناوی ئەو وەرزە بێبەش كرد.
لەوبارەیەوە كلۆپ دەڵێت "پێموایە هەمووان ئەو یارییەیان لەیاد كردوە، منیش بۆ یەك چركە بیرم لێنەكردوەتەوە، دەزانم ئەو رۆژە چی رویداوە، بەڵام ئێستا دۆخەكە بە تەواوی گۆڕاوە".
وتیشی "تەنها ئازارێك یاریزانان بیریان نەچێتەوە، ئازاری یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوە بەرانبەر ریاڵ مەدرید، ئەو ئازارەیە كە یاریزانان دەیانەوێت تۆڵەی بكەنەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group