ئامەد.. دەستگرتن بەسەر كتێبێكی مێژوویی عیبریدا

13/04/2019 هەمەڕەنگ

نەوا

لە ئامەدی باكوری كوردستان دەستبەسەر كتێبێكی مێژوویی ئایینیدا گیرا، كە بە زمانی عیبری و بە ئاڵتون نوسراوەتەوە و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار و 100 ساڵ لەمەوبەر، شەش كەسیش بەهۆیەوە دەستگیركران.
بەپێی راگەیەندراوی پارێزگای ئامەد، لە هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكاندا توانراوە زانیاری كۆبكەنەوە لەسەر چوار كەس، كە بەدوای كڕیاردا دەگەڕێن بۆ فرۆشتنی كتێبێكی مێژوویی.
باس لەوەشكراوە، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە دەركەوتوە ئەو كتێبە، كتێبێكی ئایینیە و بەزمانی عیبری و بە ئاڵتون نوسراوەتەوە، مێژووەكەشی بۆ هەزار و 100 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
تیمەكان دەستیان بەسەر كتێبە مێژوییەكەدا گرت و شەش گومانلێكراویشیان دەستگیركردوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group