یەكەم پێشانگای هایتێكس تەكنەلۆجیا لە هەولێر كرایەوە

16/04/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
یەكەم پێشانگای هایتێكس تەكنەلۆجیا بە بەشداریی دەیان كۆمپانیا لە هەولێر كرایەوە.
یەكەم پێشانگای هایتێكس كە مەبەست لێی بەگەڕخستنی تەكنەلۆجیایە لە هەموو بوارەكانی كۆمەڵگەدا، لە شاری هەولیچَر كرایەوە و دیارترین بوارەكانیشی بریتیبون لە "ژیریی دەستكرد، زانستی رۆبۆت، ماڵە زیرەكەكان، ژێرخانە تەكنەلۆجییەكان، یارییەكان، تەندروستی و چەندین بواری دیكە و بڕیارە تا رۆژی 17ی ئەم مانگەش بەردەوام بێت.
لەوبارەیەوە زەكەریا زیاد ئامادەبویەكی پێشانگاكە دەڵێت "وەكو كاری پرۆگرامینك و بەكارهێنانی پارچەكانی كۆمپیوتەر زۆرباشە و هەست دەكەین پێشانگایەكی باشە و خەڵك پێشوازیی باشی لێ دەكات و خۆشحاڵمان دەكات".
رابەر كەریم بەشداربویەكی دیكەی پێشانگاكە وتی "پێشانگاكە بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستاندا دەكرێتەوە، كە بەدەیان كۆمپانیا و رێكخراو و زانكۆكانیش تیایدا بەشدارن و ئێمە جەختمان لەسەر بەشداریی كۆمپانیا خۆماڵییەكان كردووەتەوە بەمەبەستی برەودان بە بەرهەمی خۆماڵی و پێشخستنەكانی تەكنەلۆجیا".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group