كێ دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ؟ فێردیناند پێشبینی هەیە

17/04/2019 وەرزش

نەوا
ریۆ فێردیناند بەرگریكاری پێشوی ئینگلتەراو یانەی مانچستەر یونایتد پێشبینی دەكات یانەی لیڤەرپوڵ ببێتە خاوەنی نازناوی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
فێردیناند، بە كەناڵی بی تی سپۆرتی وتوە "لیڤەرپوڵ تیمێكی چالاكی هەیە و لەڕووی توانای جەستەییەوە لە مانچستەر یونایتد باشترن، بۆیە پێموایە ئەگەر روبەڕوی بەرشەلۆنە ببنەوە ئەوا بەرگریكارانی یانە كەتەلۆنییەكە توشی كێشە دەكەن".
هەروەها ئەو بەرگریكارەی پێشووی ئینگلتەرا و مانچستەر یونایتد وتویەتی "بەرشەلۆنە لیۆنێل میسی هەیە، نازانم چۆن لیڤەرپوڵ دەیوەستێنێت، بەڵام پێشبینی دەكەم تیمە ئینگلیزییەكە وەرزی ئەمساڵی چامپیۆنزلیگ بباتەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group