نه‌وا
جه‌رجیس ره‌شید جه‌رجیس پاڵه‌وانێكی ئۆڵۆمپی عیراقه و دوو ریكۆردی له كتێبی گینیس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان تۆماركردوه و ده‌ڵێت "ئاماده‌م بۆ شكاندنی ریكۆردی دیكه".
جه‌رجیس یاریزانی هونه‌ری به‌رگرییه و یارییه‌كانی كیك بۆكسینگ و تایكواندۆی كردوه و چۆته كتێبی گینیسه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق هیچ هاوكارییه‌كی بكات.
خۆی ده‌ڵێت "تیمێكی كتێبی گینیس هاتن و نمایشی شناوم بۆ كردن، یه‌كه‌م ریكۆردم ئه‌نجامدانی هه‌زار و 500 شناو بوو له ماوه‌ی كاتژمێرێكدا و له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌ستم به‌شێوه‌ی بۆكس، دووه‌م ریكۆردیش ئه‌نجامدانی 50 شناو بو له‌سه‌ر یه‌ك ده‌ست و به یه‌ك خوله‌ك، له‌وێشدا 20 كیلۆگرام قورسایی له‌سه‌ر پشتم بوو".
ده‌شڵێت "كاری زیاتر ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی ریكۆردی زیاتر بشكێنم و كه‌سیش نه‌توانێت له ئاینده‌دا بیشكێنێت".