قەرەتەپە.. بارەگایەكی یەكێتی كرایە ئامانج

19/04/2019

 

بارەگایەكەی یەكێتی لە ناحیەی قەرەتەپە لە رێگای بۆمبێكی دەستییەوە هێرشی كرایەسەر.
لەو بارەوە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، بارەگایەكی كۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ناحیەی قەرەتەپە لە خانەقین بە بۆمبێكی دەستی هێرشی كراوەتەسەر.
ماڵپەڕەكە لە زاری بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی خانەقینیشەوە بڵاویكردۆتەوە،  رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە و لێكۆڵینەوەش لەو رووداوە بەردەوامە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لە ماوەی رابردوودا یەكێتی دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەرپرسانی حكومەتی عێراق، سەرقاڵی ئامادەكاری بوو بۆ كردنەوەی بارەگاكەی لە قەرەتەپە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group